وەزارەتی کارەبا لەبارەی کوژانەوەی گشتیی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هاوڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە کە ئەمشەو بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکییەوە لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی گشتی كارەبا روویدا".

هەروەها دەنوسێت "لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە".

وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دەکات "لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی تر و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ڕاستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە".


AM:09:44:26/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت