هاتوچۆ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە: ئەم هەفتەیە سەیران مەکەن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران
دەکات سبەی و دوو سبەی لەدەرەوەی شارەکان شۆفێری نەکەن و نەچنە سەیرانگاکان، بەهۆی
پێشبینییەکان بۆ زیادبوونی ئاستی بارانبارین لە دوو رۆژی داهاتودا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارییەکەیدا ئاماژەی
بەوەکردوە، "بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رۆژانی چوارشەممە و
پێنج شەممە و هەینی ئەگەری بونی لێزمەبارینی چڕ و بەخوڕ و تەرزە لە هەندێک جێگاو هەورەتریشقە
و بەرزبوونی ئاستی ئاوی باران لە چەندین جێگادا ".
هەروەها دەڵێت، "باشتر و سەلامەت تر وایە شۆفێران خۆیان
بەدوربگرن لە شۆفێریکردن لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی
هەرێمی کوردستان و ڕوو نەکەنە ناوچەکانی سەیرانگاکان و شاخاوییەکان ".
هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، "لەم کات و وەرزەدا
کەش و هەوا هەمیشە ئەگەری گۆڕانکاری بەپەلە و خێرای دەبێت، وە باشتر وایە هاونیشتیمانیان
بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی شۆفێری و گەشت و سەیران بکەن، وە بۆ هەرحاڵەتێکی
هاوشێوە، ڕاگەیاندنەکانی هاتوچۆی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستاندا هۆشیاری پێویست
بڵاودەکەنەوە ".
PM:08:20:25/03/2026
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت