ئێرانییەکان بۆ کاکە حەمە: لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی سۆران دەکەین


وێستگەنیوز-

سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سەربارەت بە هێرشە موشەکییەکەی سەر هێزی پێشمەرگە پەیوەندی بە ئێرانەوە کردوە و ئەوانیش پێیانوتووە "رێگا نادەین جارێکی تر هێرشبکرێتەوە سەر پێشمەرگە و لێکۆڵینەوەش لەهێرشەکەی سۆران دەکەین".

لەمبارەیەوە مەلا لوقمان پێنجوێنی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی سۆسیالست بڵاویکردەوە "پەیامێکی کاکە حەمەی لەسەرهێرشە موشەکیەکەی سەر بارەگای فیرقەی 7 دەڤەری یەکی پێشمەرگە گەیاندوەتە ئێرانیەکان، لەوەڵامدا وتویانە ئێمە سەرمان لەو كارە سوڕماوەو لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەین و هەڵەیەكی گەورە كراوە بەدواچونی جیدی لەسەر دەكەین".

ئەوەشی خستوەتە ڕووئێرانییەکان پێیانووتوە، "بەڵێن ئەدەین ڕێگا نادەین هێرشی هاوشێوە دوبارە بێتەوە" و ڕایانگەیاند "هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكانیان باشە لەگەڵ ئێمە و خەڵكی كوردستان دۆستێكی دێرینی ئێمەن، بۆیە بڕیارمان داوە هەڵەكە هەرچۆن و هەركەس كردبێتی لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەین".

بەرەبەیانیی سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، لە دوو هێرشی جیاوازدا، بە شەش موشەکی بالیستیی ئێرانی، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی فیرقەی حەوتی پیادەی دەڤەری یەک و هێزێکی فیرقەی پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران. لە ئەنجامی هێرشەکاندا، شەش پێشمەرگە شەهید و 30ـی دیکەش بریندار بوون.


PM:05:17:25/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت