مەسرور بارزانی: ئەمانە شەهیدی غەدر و خەیانەتن
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەنوسیدا سەبارەت بەو شەش پێشمەرگە شەهیدە رایگەیاند "ئەمانە شەهیدی
غەدرو خیانەتن و بەبێ هۆکار ئەم هێرشەی سەر پێشمەرگە ئەنجامدراوە".
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی
لە پرسەی شەش پێشمەرگە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا سەرەخۆشی خۆی لە
کەسوکاری شەهیدان، و هەموو خەڵکی کوردستانی کرد، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ
بریندارەکان خواست.
وتیشی، "بەهۆی خوێنەی ئەو شەهیدانە ئێمە بە سەربەرزی لە
وڵاتەکەماندا دەژین، کوردستانەکەشمان بەهۆی خوێنی شەهیدانمان بە بەهایە، هەر وەکوو
هیچ کات خوێنی شەهیدان بە بەبێ بەها نەچوو ئەمجارەش هەر وا دەبێ".
هیواشی خواست ئومێدی شەهیدان بۆ سەربەخۆی و سەرکەوتووی
کوردستان و گەلەکەی بەدی بهێت.
مەسرور بارزانی جەختیشی کردەوە، بۆ پاراستنی هەرێمی
کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات.
PM:04:43:25/03/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت