حزبی شیوعی کوردستان: نابێت خاکی کوردستان بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشە هەرێمییەکان


وێستگەنیوز-

مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "نابێت خاکی کوردستان بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشە هەرێمییەکان".


لە راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 24ی ئازاری 2026، لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی سوپای ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی سۆران، بەداخەوە شەش پێشمەرگە شەهید بوون و سی پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان، وێڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەم دەستدرێژییە، جەخت دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بەشێک نین لە ململانێ و شەڕی نێوان (ئەمریکا - ئیسرائیل) و (ئێران)، و نابێت خاکی کوردستان بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشە هەرێمییەکان".

لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، "بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین".


PM:08:39:24/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت