بەڕێوەبەری پەروەردە: رۆژی 28ی ئادار بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی پشوو دەدرێت
وێستگەنیوز-
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند
رۆژێ پێش کۆتایی پشووی ناوەندەکانی خوێندن، لە کۆبوونەوەی وەزارەتەکانی پەروەردە و
خوێندنی باڵا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی پشوو دەدرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەلێدوانێك بۆ میدیاكان
وتی، "پێشتر هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو راگەیەنراوێكی
هاوبەشیان بڵاوكردەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخی شەڕ كە رووی لە ناوچەكە كردوە بۆ سەلامەتی
گیانی خوێندكاران و مامۆستایان، هەر دوو وەزارەت پێیان باش بوو لە بەرواری 1ی
ئادار هەتا 29ی ئاداری 2026 دەوام رابگیرێت".
وتیشی: رۆژی 28ی ئادار هەر دوو وەزارەت كۆدەبنەوە بڕیاری
تازە دەدەن بۆ دەستپێكردەوەی دەوام یان درێژكردنەوەی پشووەكان، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی
خوێندكاران.
سەبارەت بە خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین، بەڕێوەبەری پەروەردە
وتی، "ئەو شێوەیەی خوێندن پێشتر لەسەردەمی كۆرۆنا تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو
نەبووە".
وتیشی: ئەگەر پشووەكان زۆربن، ئەوكات ئەگەری هەیە كاتی تاقیكردنەوە
بۆ هەفتەیەك یان زیاتر دوابخرێت.
PM:03:26:24/03/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت