ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە کەوتە نێو رووباری گارفێن


وێستگەنیوز-

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23-03-2026 لە پێچەکانی چیای کورتەک لە بناری چیای قەندیل لە سنووری شارۆچکەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بە سێ سەرنشینەوە وەرگەڕا و کەوتە نێو رووباری گارفێن.

پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پێش لۆفەکانی کورتەک لە ناحیەی سەنگەسەر، ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە ناو ڕووباری گاڕفێن کە  سێ سەرنشینی تێدابوون.


 بەپێی زانیاریەکان یەکێک لەسەرنشینەکان تاوەکوو ئێستا دیار نیە و دوو براکەی دیکەش بە سووکی بریندار بوون. هاوڵاتییەکانیش خەڵکی گوندی پردمەمکەی سنوری ناحییەی سەنگەسەرن.


PM:12:14:23/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت