وەزارەتی پێشمەرگە: جارێکی دیکە بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگایەکمان
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پێشمەرگەی
هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی هێرش بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە
لە سنووری چەمچەماڵ دەکات.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی
پێشمەرگەوە
شەوی
ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی
تێکدەرانە و لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی
پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ، بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی
تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.
دووبارەبوونەوەی
ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە
بە گشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە.
جارێکی تر داوا لە فەرماندەی
گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە
دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٢ی ئاداری
٢٠٢٦
PM:01:36:22/03/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت