لە ئاهەنگی نەورۆزی ئیستەنبوڵدا پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان دەخوێندرێتەوە


وێستگەنیوز-

بە بۆنەی نەورۆز ئاهەنگێک لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت کە تێیدا پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە دەخوێندرێتەوە.

ئاهەنگی نەورۆزی ئیستەنبووڵ ئەمرۆ یەکشەممە، 22ی ئادار لە کاتژمێر 11:00 بۆ 18:00 بەڕێوەدەچێ.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی دەم پارتی دەڵێ، ئەم ساڵ نەورۆز لە باکووری کوردستان و تورکیا بە دروشمەکانی (نەورۆزی ئازادی و یەکێتیی دیموکراسی) پیرۆز دەکرێ.

لەم ئاهەنگەدا هونەرمەندان، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ژمارەیەکی زۆر سیاسەتڤانان بەشداریی تێدا دەکەن.

یەکێک لە گەورەترینیان دوێنێ لە ئامەد بەڕێوەچوو کە تێیدا چەندین پەیام خوێندرانەوە وەک پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.


PM:12:10:22/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت