نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتيوانى له سه‌رخستنى ئاشتى ده‌كات
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی ئاداری 2026، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يامێكى ئاراسته‌ى ئاهه‌نگگێڕانى نه‌ورۆز له ئامه‌د كرد، تيايدا وێڕاى پيرۆزبايى بۆ نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى، جه‌ختى له گرنگيى سه‌رخستنى ئاشتى له توركيا كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى له په‌يامه‌كه‌يدا دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتيوانى له سه‌رخستنى ئاشتى ده‌كات، هه‌روه‌ها دەستخۆشیی لەو هەنگاوانە كرد کە تا ئێستا بۆ سەرخستنی ئاشتی نراون و گوتى،"بە ئومێدەوە لە هەوڵەکان دەڕوانین و چاومان لە هەنگاوی زیاترە".
ئاماژەی بەوەکرد، "تەنیا لە ڕێگەی پێكهوهيى و سەقامگیرییەوە دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەربکەوین و بەشداری لە بنیاتنانی ژیانێکی شایستەدا بکەین".
پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی له‌لايه‌ن به‌ڕێز دلشاد شەهاب، یاریدەدەری سه‌رۆکی هه‌رێمى كوردستانه‌وه خوێندرايه‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
خوشک و برایانی بەڕێز،
ئامادەبووانی هێژا،
جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، بە گەرمی و لە دڵەوە لە تەواوی گەلی کورد و لە ئێوه‌ى ئازیز پیرۆز دەکەم کە ئەمڕۆ لێرە، لە ئامەدی هێژا، بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز کۆبوونەتەوە.
نەورۆز بۆ ئێمە جەژنێکی تایبەتە؛ سیمبۆلی زیندووبوونەوە و ئیرادەی ژیانە، هەروەها بەرجەستەکردنی هیواکانی گەلێکە کە هەمیشە تینووی ئازادى و پێکەوەژیان بووە. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و ئارامی بۆ هەمووان.
ئەم کۆبوونەوەیەی ئێوە کە بووەتە نەریتێکی ساڵانەی جوان له ئامه‌د، خۆی لە خۆیدا جەژنی ژیان و جوانییە و گوزارشت لە په‌رۆشى و پەیامی کورد دەکات بۆ برایەتی و قبووڵکردنی یەکتر.
ئێمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین، دەمانەوێت پشتگيريى دڵسۆزانەی خۆمان بۆ ئاشتی دووپات بکەینەوە. بەدیهێنانی ئاشتی لە تورکیا کارێکی مێژوویییە و لە بەرژەوەندیی هەردوو گەلی کورد و تورک و تەواوی ناوچەکەدایە. ئاشتی تاقە ڕێگەیە کە داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانمان مسۆگەر دەکات.
ئێمە له دێرزه‌مانه‌وه دراوسێین و هاوچارەنووسین، چاره‌نووس و بەرژەوەندییەکانمان یەکن، تەنیا لە ڕێگەی پێكهوهيى و سەقامگیرییەوە دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەربکەوین و بەشداری لە بنیاتنانی ژیانێکی شایستەدا بکەین.
لێرەدا سوپاس و دەستخۆشی بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە دووپات دەکەمەوە کە تا ئێستا بۆ سەرخستنی ئاشتی نراون. بە ئومێدەوە لە هەوڵەکان دەڕوانین و چاومان لە هەنگاوی زیاترە.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان، تەواوی هاوكاريى خۆمان بۆ سەرخستنی ئاشتی دووپات دەکەینەوە و چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی ململانێکان و چەسپاندنی سەقامگیریین. با پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی له‌م ڕۆژگاره‌دا كه ناوچه‌كه به شه‌ڕ و ململانێى سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، ئاشتى ببێتە ڕاستییەکی ههميشهيى.
نەورۆزتان پیرۆز بێت و هەموو ساڵێک بە خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/21
PM:02:47:21/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت