کەرکوک... لە تەقینەوەیەکدا 11 کەس کوژران‌و برینداربوون


وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەک لەفەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئاشکرایدەکات بە هۆی تەقینەوەی مادەی تەقەمەنی پاشماوەی شەڕ لە گوندی ئەلبوسەیفی سەر بە ناحیەی ڕیاز لە باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک 2 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 9 ی دیکەش بریندارە.

سەرچاوەکە بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندوە، ئەو تەقەمەنییە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوندا بوە و لەکاتی دەستکاریکردنیدا تەقیوەتەوە، کە لە ئەنجامدا ژنێک و منداڵێک دەستبەجێ گیان لەدەست دەدەن و 9 کەسی دیکەش برینداربوون.

بە پێی هەواڵەکە لە ئەنجامی تەقینەوەکە زیان بەر چەند خانوویەک کەوتووە و دانیشتوانی ناوچەکەشی تووشی ترس و دڵەراوکێ کردوە.

پاش رووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانیی گەیشتونەتە شوێنەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە و تەرمی قوربانییەکانیان بۆ پزیشکی داد گواستوەتەوە.


PM:09:46:20/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت