کوژرانی سوپای پاسدارانی ئێران راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران کوژرانی سەردار سەرتیپ پاسدار "عەلی محەمەد نائینی"، جێگری پەیوەندییە گشتییەکان و وتەبێژی فەرمی سوپای پاسدارانی راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا سوپای پاسداران رایگەیاند، عەلی محەمەد نائینی لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20ی ئاداری 2026، کۆتا رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا کوژراوە.
سوپای پاسداران وێڕای سەرەخۆشی لە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، خانەوادەی کوژراو، هێزە چەکدارەکان و میدیاکاران، ئەم رووداوەی وەک تاوانێکی دیکەی دوژمنان وەسف کرد.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە، عەلی محەمەد نائینی بۆ ماوەی زیاتر لە چوار دەیە لە بوارە جیاجیاکانی پاسەوانیکردن لە شۆڕشی ئیسلامی خزمەتی کردووە. لەوانە، رۆڵی دیار لە بواری راگەیاندن و پڕوپاگەندەی جەنگی لە ماوەی هەشت ساڵی بەرگریی پیرۆزدا، بەڵگەنامەکردن و گێڕانەوەی مێژووی بەرگریی پیرۆز.
PM:12:10:20/03/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت