مەسعود بارزانی: هیوادارم ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت
وێستگەنیوز-
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاوڵاتییانی كوردستان دەكەم".
ئاماژە بەوەکراوە، "لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای سەرفیرازی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و نزای هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت".
PM:07:31:19/03/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت