حکومەتی هەرێم 10 رۆژ پشووی جەژنی راگەیاند
وێستگەنیوز-
بە پێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو یەکشەممە (29ی ئاداری 2026) پشووی فەرمی دەبێ.
دەقی راگەیەنراوەکە:
سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو یەکشەممە (29ی ئاداری 2026) پشووی فەرمی دەبێ
بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو ڕۆژی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
PM:05:47:18/03/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت