لە سبەینێوە ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەگۆڕێت بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی دامەزراوەی "سەرۆک جەلال تاڵەبانی" رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە ناوی"فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی" لە جیاتی "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی"دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئاداری 2026، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی "سەرۆک جەلال تاڵەبانی" بە وێستگەنیوزی رایگەیاند، "لە سبەینێ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026، ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە جیاتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەبێت و ئەم ناو گۆڕینە بەشێوەیەکی یاسایی و فەرمی دەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لەسەر داوا و پێشنیازی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بووە".
باڵیۆز د. محەمەد سابیر وتی، "لە سبەینێوە بە فەرمی ناوی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە فڕۆکەخانەکە هەڵدەواسرێت بەم لۆگۆ نوێیەوە، ناوی نوێ لە سەرجەم نووسراوە فەرمییەکان، نەخشە، گەشتە ئاسمانییەکان و بەڵگەنامە پەسەندکراوە پەیوەندیدارەکاندا جێگیر دەکرێت".
وتیشی، "ئەم رێکارە لە چوارچێوەی ئەو نوێکارییە فەرمییانەدایە لە کەرتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقدا پەسەند کراون چوارچێوەیەکی یاسایی و فەرمی وەرگرتووە".
PM:12:13:18/03/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت