"سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکاوە پێگەیشت"
وێستگه‌نیوز –
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئاداری 2026، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له تۆم به‌ڕاك نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سوریا و باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا پێگه‌یشت.
*له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی باردۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستان عێراق و ناوچه‌كه كرا.
* تۆم به‌ڕاك، سڵاو و رێزی دۆناڵد تره‌مپی به سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌یاند و ده‌ستخۆشی لێ‌كرد بۆ ئاماده‌یی ده‌ربڕینی بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی فیدراڵ له پێناو هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی توركیا.
*سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وامه و تیمی هه‌رێمی كوردستانیشی راسپاردووه كه ئاسانكاری بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بكرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له‌م دۆخه سه‌خته‌دا.
*سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیشی ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌مباره‌یه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌یكه‌ین.
*داواشی له ئه‌مریكا كرد كه به‌رده‌وام بێت له رۆڵی چاودێرانه‌ی خۆی له دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی پرسی گومرگ و ئابلوقه‌ی بازرگانی.
*هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانی هاریكاری و هاوئاهه‌نگیی به‌رده‌وامی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له پێناو ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
PM:11:01:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت