وه‌زیری نه‌وتی عێراق: له سهبهینێوه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌واڵی رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێری له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له سهبهینێوه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
كه‌ناڵی رووداو له زاری حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بڵاویكرده‌وه كه بەغدادو هەولێر رێككەوتون لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ده‌ڵێت: "لە سەبەینێ كاتژمێر (10)بەیانییەوە هەناردەكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە".
راشیگه‌یاندووه كه له لە قۆناغی یەكەمدا (250) هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكرێت.
پێشتریش شێروان دووبه‌ردانی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر ههنادهكردنهوهی نه‌وت رێككه‌وتن و سبه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دێت كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه رێگه بدات نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان بكرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تی كردووه‌ته‌وه و ''مه‌رجی پێشوه‌خته''ـی داناوه.
دواتریش وه‌زاره‌تی
سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كی 6 خاڵی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند كه "هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی خوی ده‌ربڕیوه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بكات و ئه‌مه چه‌ندین جاره داوا له به‌غدا ده‌كه‌ین گفتگۆیه‌كی بنیادنه‌ر بوچارهسهری كۆی ئه‌م كێشانه ده‌ست پێ بكرێت، به‌ڵام داواكاری ئێمه پشتگوێ خراوه و هه‌وڵ دراوه ئه‌جندای ناده‌ستوری و نایاسایی له سه‌ر هه‌رێم بسه‌پێندرێت".
PM:10:20:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت