شێروان دووبه‌ردانی: به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر ههنادهكردنهوهی نه‌وت رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز –
شێروان دووبه‌ردانی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر ههنادهكردنهوهی نه‌وت رێككه‌وتن و سبه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بۆ رووداو ده‌ڵێت: " هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت گه‌یشتنه رێككه‌وتن و له سبه‌ینێوه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌به‌رده‌سته هه‌نارده ده‌كرێت له كێڵكهگانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك پێكه‌وه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دێت كه رۆژی
یه‌كشه‌ممه 15ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه
داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه رێگه بدات نه‌وتی كه‌ركوك
له‌ڕێگه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری
جه‌یهان بكرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تی كردووه‌ته‌وه و
''مه‌رجی پێشوه‌خته''ـی داناوه.
دواتریش وه‌زاره‌تی
سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كی 6 خاڵی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا
رایگه‌یاند كه "هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی خوی
ده‌ربڕیوه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بكات و
ئه‌مه چه‌ندین جاره داوا له به‌غدا ده‌كه‌ین گفتگۆیه‌كی بنیادنه‌ر
بوچارهسهری كۆی ئه‌م كێشانه ده‌ست پێ بكرێت، به‌ڵام داواكاری ئێمه
پشتگوێ خراوه و هه‌وڵ دراوه ئه‌جندای ناده‌ستوری و نایاسایی له سه‌ر
هه‌رێم بسه‌پێندرێت".
PM:09:32:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت