بافڵ تاڵه‌بانی داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ گرووپ و لایه‌نێك مه‌ترسی دروست بكه‌ن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد رێگه‌نه‌ده‌ن له‌لایه‌ن هیچ گرووپ و لایه‌نێكی لاده‌ر له یاساوه مه‌ترسی بۆ ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان دروست بكرێت، ده‌شڵێت: "هه‌رێمی كوردستان نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسانی هێزه‌كانی 70ـی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كۆبووه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، لێپرسراوی ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتی، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لیوا روكن عومه‌ر ساڵح، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ـی پێشمه‌رگه، جه‌لال شێخ ناجی، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، هیوا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، دوایین پێشهاته سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق خرایه‌به‌ر باس.
سه‌رۆكی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نییه له‌م جه‌نگه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و ناشبێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ، جه‌خت له دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی داواشی له ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد وه‌ك هه‌میشه پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان له‌پێشینه‌ی كاره‌كانیان بێت و "رێگه‌نه‌ده‌ن له‌لایه‌ن هیچ گرووپ و لایه‌نێكی لاده‌ر له یاساوه مه‌ترسی بۆ ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان دروست بكرێت".
PM:07:15:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت