قوباد تاڵه‌بانی: هیچ كاتێك یه‌كێتی وه‌ك ئێستا یه‌كڕیز نه‌بووه
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه:
*ئێستا جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی دڵخۆشن كه هیچ كاتێك یه‌كێتییه‌كه‌یان وه‌ك ئێستا یه‌كڕیز نه‌بووه.
*هه‌ربۆیه ده‌بێت رۆژ له دوای رۆژ ئه‌م یه‌كڕیزییه به‌هێزتر بكه‌ین.
*به‌خۆشحاڵییه‌وه گۆڕانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتی ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و هه‌نگاوی زۆر باشیشمان ناوه.
*له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی به كه‌سی شیاو ده‌سپێردرێت و رێز له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان ده‌گرین و سوود له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندیان وه‌رده‌گرین.
*گرنگیی زۆر ده‌ده‌ین به زیادكردنی ئاستی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان بۆردهكانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان و ته‌واوی بۆردهكانی دیكه له پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه و گۆڕانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتیدا.
ئه‌م وتانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هه‌ردوو بۆردی تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان و بۆردی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هات.
PM:04:44:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت