مه‌سرور بارزانی: كوردستان له ده‌ستێكی ئه‌مین و ئارامدایه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان رێگر نییه له هه‌نارده‌ی نه‌وت، ته‌نیا داوای ئه‌وه‌ی كردووه گه‌ره‌نتی هه‌بێت بتوانین له كێڵگه‌كانی خۆشمان نه‌وت به‌رهه‌مبهێنین، ده‌شڵێت: "كوردستان له ده‌ستێكی ئه‌مین و ئارامدایهو سه‌قامگیری و ئاسایش له كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو. دواتر بۆ ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن رایگه‌یاند:
كوردستان له ده‌ستێكی ئه‌مین و ئارامدایهو سه‌قامگیری و ئاسایش له كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌كو چۆن پێشتر له خۆشی و ناخۆشی پێكه‌وه‌بووین، ئێستاش مان و مردنمان به‌یه‌كه‌وه ده‌بێت.
خه‌ڵكی كوردستان دڵنیابن به هه‌موو توانایه‌كی خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین كوردستان‌مان پارێزراو بێت.
ئه‌م شه‌ڕه نه ئێمه ده‌ستمان پێكردووه‌و نه ده‌توانین بیوه‌ستێنین، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌ڵكی ئێمه پارێزراو بن.
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین له ئاستی به‌رپرسیارێتی خۆیاندا بن و نه‌هێڵن ئه‌م گروپانه به‌مشێوه‌یه په‌لاماری كوردستان بده‌ن.
سوپاسی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین ده‌ورێكی باشیان هه‌بوو له خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و درۆنانه‌ی كه به‌تایبه‌تی ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر ده‌كرێن.
وه‌كو هه‌رێمی كوردستان زیاتر له هه‌موو كه‌سێك په‌رۆشی دۆخی ئابوری عیراقین، په‌رۆشی دابینكردنی بودجه‌و بژێوی خه‌ڵكی كوردستانین.
هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك راستی هه‌یه ده‌بێت بگوترێ، حكومه‌تی عێراق داوا ده‌كات له‌رێگه‌ی كوردستانه‌وه نه‌وتی كه‌ركوك بنێردرێت بۆ جه‌یهان، به هه‌موو نه‌وتی كوردستان و كه‌ركوكه‌وه ناگاته نیو ملیۆن به‌رمیل، ئه‌مه به هیچ جۆرێك قه‌ره‌بووی ئه‌و نه‌وته ناكات كه عێراق نه‌یتوانیوه له‌رێگه‌ی تره‌وه هه‌نارده‌ی بكات.
هه‌رێمی كوردستان رێگر نییه له هه‌نارده‌ی نه‌وت، ته‌نیا داوای ئه‌وه‌ی كردووه گه‌ره‌نتی هه‌بێت بتوانین له كێڵگه‌كانی خۆشمان نه‌وت به‌رهه‌مبهێنین، به‌داخه‌وه له‌و ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی بۆردومانكردنی كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز، به‌رهه‌م وه‌ستاوه‌و تاڕاده‌یه‌ك كه‌میكردووه، داوامان له حكومه‌تی فیدراڵی كردووه ئه‌م هێرشانه بوه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا نه‌وتی كه‌ركوك نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌نارده بكرێت.
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن موچه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا وه‌ربگرن، هیوادارین حكومه‌تی عێراق ئه‌م كاره بكات.
پێویست ناكات هیچ كه‌سێك یان هیچ لایه‌نێك موزایه‌ده‌مان به‌سه‌ره‌وه بكات یان به‌یانی ته‌هدیدو به زمانێكی تر قسه‌كان له‌گه‌ڵ بكات.
ئێمه پێشنیاری خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ كردووه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین كۆبوونه‌وه بكرێت و هیوادارم ئه‌مڕۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت و له‌و قه‌یرانه ده‌ربچین.
بۆ جێبه‌جێكردنی ئیستهمی ئیسكۆدا ته‌نیا داوای كاتمان له حكومه‌تی فیدراڵی كردووه‌و داوای 9 مانگ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سیستمه‌كه جێگیر بكه‌ین.
حكومه‌تی عێراق هیچ پاساوێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له بازرگانی له سنوری ئێمه‌دا بكرێت و دۆلار بۆ بازرگانی ئێمه دابین بكرێت، به بیانووی ئه‌وه‌ی سیسته‌می ئهسكیۆدا جێگیر نه‌كراوه، ئێمه رازین له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه.
PM:04:25:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت