پۆلیس زانیاری ده‌رباره‌ی بكوژی مامۆستاكه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه:
*ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026/3/16 دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی (ئاری - شۆڕش) له شاری هه‌ولێر ئاگر له ماڵێك كه‌وته‌وه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
*له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ناوی (دكتۆر دلێر ساڵح) كه سه‌رۆكی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر بوو له كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی و ماڵه‌كه‌شی سوتێنراوه.
*هه‌ر زوو توانیمان ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكه‌ین به‌ناوی (ز. ع. ح. ع) خه‌ڵكی دیاله له‌دایكبووی (2005).
*به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانمان تۆمه‌تبار دوای كوشتنی (دكتۆر دلێر) ئۆتۆمبێله‌كه‌شی بردووه و كاتژمێر (39: 12) خولهك هه‌ولێری جێهێشتووه.
*دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی فیدراڵ به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك و دیاله، كاتژمێر (30: 5) خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبار له بازگه‌ی (خان به‌نی سه‌عد) له دیاله به خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ده‌ستگیر كرا.
*دواتریش هه‌ماهه‌نگی كرا بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباری بكوژ بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان راده‌ستی دادگا بكرێت.
PM:09:41:16/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت