فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: ئاڵۆزتركردنی بارودۆخ و هه‌ڵچوون خزمه‌ت به هاوڵاتیان ناكات
وێستگه‌نیوز –
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "هه‌ر جارێك لێكتێنه‌گه‌یشتنێك له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م كێشانه زیاتر ئاڵۆز بكه‌ن و مه‌رامه سیاسیه‌كانی خۆیان جێگیر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه:
*به‌داخه‌وه، هه‌ر جاره‌یه‌ك لێكتێنه‌گه‌یشتنێك له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م كێشانه زیاتر ئاڵۆز بكه‌ن و مه‌رامه سیاسیه‌كانی خۆیان جێگیر بكه‌ن، به ده‌ستبردن بۆ مافه ده‌ستووریه‌كان و مووچه و قووتی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم
*چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كان ته‌نها به ڕێگای دانیشتن و گفتوگۆی به‌رپرسیارانه ده‌كرێت.
*ئاڵۆزتركردنی بارودۆخ و لێدوانی توند و هه‌ڵچوون هیچ خزمه‌تێك به هاوڵاتیان و بارودۆخی گشتی ناكات.
*له‌به‌ر ئه‌مه، پێویسته هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سرووشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌بری به‌یاننامه و ڕوونكردنه‌وه‌ی میدیایی، به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه و ڕاسته‌وخۆ پێكه‌وه دانیشن و به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌م كێشانه بدۆزنه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێم و عێراق پارێزراو بێت.
*له كاتێكدا كه ناوچه‌كه به گشتی له بارودۆخی ناسه‌قامگیر و ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، پێویسته هه‌موو لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كان دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ زیاتر ئاڵۆزكردنی بارودۆخ و دروستكردنی قه‌یرانێكی نوێ. چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه ته‌نها له ڕێگای ڕێكه‌وتن، گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی هه‌ردوو لادا ده‌دۆزرێته‌وه.
PM:09:15:16/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت