مەسعود بارزانی: تاوانی هەڵەبجە و سەرجەم تاوانەکانی ڕابردوو بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی و یاسایی سەرشانی عێراقە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاداری 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (38)ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.


مەسعود بارزانی رایگەیاند، "تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە زوڵمێکی زۆر گەورە بوو لە دژی خەڵکی کوردستان، لە هیچ شوێنێکی جیهان نەبووە دەوڵەتێک هاوڵاتییانی خۆی بە چەکی کیمیایی جینۆساید بکات، بەڵام لەناو عێراقدا ئەو تاوانە گەورەیە لەدژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "سەرباری ئەو تاوانە دڕندانەیە هێشتا لە عێراقدا کەسانی شۆڤێنی هەن دژی مافەکانی گەلی کوردستانن، تاوانی هەڵەبجە و سەرجەم تاوانەکانی ڕابردوو بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی و یاسایی سەرشانی عێراقە و دەبێ قەرەبووی گەلی کوردستان بکاتەوە".

مەسعود بارزانی وتی، "لەویادەدا سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەنێرین".


AM:10:28:16/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو