حزبی ته‌قه‌دوم: مه‌رجه‌كانی هه‌ولێر بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه قبوڵ نه‌كراوه
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له‌ڕێی بۆری نه‌وتی جه‌یهان ره‌تكرده‌وه، حزبی ته‌قه‌دومی سوننه كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی-یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات سامانه‌كانی عێراق بپارێزێت و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و بۆری نه‌وتی جه‌یهان كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه حزبی ته‌قه‌دوم له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند كه:
*ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا دایناون ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
*پێویسته هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان هه‌ڵوێستێكی روون و توند بگرنه‌به‌ر له به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوودا كه ئه‌مانه له‌خۆ بگرێت:
یه‌كه‌م: كۆنترۆڵكردنی ناوچه و خاكه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كانی نه‌ینه‌وا و گێڕانه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و سامانه سروشتییه‌كان له هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ركوك و موسڵ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئیتیحادی.
*ئه‌مه‌ش به‌پێی ده‌ستوور كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی پره‌نسیپی به‌ڕێوه‌بردنی فیدراڵی سامانه نه‌وتییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهات له نێوان هه‌موو عێراقییه‌كان به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
دووه‌م: ئاماده‌كردنی ژێرخانێكی ئابووری بۆ هه‌نارده نه‌وتییه‌كان له‌ڕێی زیادكردنی گه‌نجینه‌كانی نه‌وت و فره‌جۆركردنی ده‌روازه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌پێش هه‌موویانه‌وه هێڵی بۆری به‌سره- عه‌قه‌به و خستنه‌وه‌كاری هێڵی بۆری بانیاس له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به‌نده‌ری یه‌نبع له‌سه‌ر ده‌ریای سوور.
*كۆنترۆڵكردنی بۆری نه‌وتی عێراق- به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی به‌وپێیه‌ی موڵكی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره و رێنه‌درێت به هیچ كۆمپانیایه‌كی تر كه به نایاسایی گرێبه‌ستی بۆ كراوه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه دانی پیادانه‌نراوه به‌كاری بهێنێت، هه‌روه‌ها داوای قه‌ره‌بووی به‌كارهێنانی بۆرییه‌كه له ساڵی 2014ه‌وه له‌و كۆمپانیایه بكرێت.
PM:10:12:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت