شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: به 5 مووشه‌ك هێرش كرایه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و ده‌وروبه‌ری
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ئاداری 2026، لیوا سه‌عد معه‌ن سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*كاتژمێر 7:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و ده‌وروبه‌ری به پێنج موشه‌ك كرانه ئامانج.
*له ئه‌نجامدا چوار كارمه‌ند و پاسه‌وانی فڕۆكه‌خانه و ئه‌ندازیارێك برینداربوون.
*مووشه‌كه‌كان له سنووری فڕۆكه‌خانه‌كه و وێستگه‌ی ئاو، نزیك بنكه‌ی ئاسمانی شه‌هید عه‌لا، و زیندانی ناوه‌ندی به‌غدا (الكرخ) كه‌وتنه‌خواره‌وه.
*راسته‌وخۆ دوای رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕانی وردیان ده‌ستپێكرد و سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانیان له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا له‌ناوچه‌ی ره‌زوانیه له رۆژئاوای به‌غدا دۆزییه‌وه.
*دوای هێرشه‌كه، رێنمایی و فه‌رمان ده‌ركرا بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی كه‌رت و ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگری له كه‌رتی په‌یوه‌ندیدار له ئه‌ركه‌كانیان دووربخرێنه‌وه.
*لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان كرد به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی پێویست و توندكردنه‌وه‌ی رێكاره ئه‌منییه‌كان له ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ئامانج گیران.
PM:09:17:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت