وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوایا هه‌رێمی كوردستان ئاماده نیه نه‌وت به ڕێگه‌ی بۆری بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا هه‌نارده بكات.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌ڵێت كه بۆ رای گشتی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه روون ده‌كه‌ینه‌وه:
1- ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له به‌یانه‌كه‌دا هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی كێشه‌كه باس نه‌كراون و بابه‌ته‌كه‌یان شێواندووه و هه‌وڵی تۆمه‌تباركردنی هه‌رێمی كوردستانیان داوه بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی.
2- حكومه‌تی ئیستای به‌غدا له مانگی یه‌كه‌وه ئابلوقه‌یه‌كی خنكێنه‌ری به بیانووی جێگیركردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ڕێگه نادات دۆلار بۆ بازرگانه‌كانی كوردستان به‌رده‌ست بێت و له‌و كاته‌وه، هیچ جوڵه‌یه‌كی بازرگانی نه‌ماوه و ئاماده نیه كاتی پێویست بۆ هه‌رێم ته‌رخان بكات بو جێگیركردنی سیسته‌مه‌كه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م قه‌یرانه‌وه داوامان كردووه.
3-میلیشیاكانی له یاسا ده‌رچوو، هه‌موو كێڵگه و پالاوگهكانی نه‌وت وگاز و وزه‌ی هه‌رێمیان كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه تیروریستیانه‌دا، به‌رهه‌مهێنان وه‌ستاوه و هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌وتی نه‌ماوه له كوردستان تا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
4- به‌غدا ئاماده نیه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه تیروریستیانه ببێته‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و رێگرییان لێ بكات. تا ئێستا هیچ رێكارێكی كاریگه‌ر به‌دی ناكرێت بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م هێرشانه.
5- به‌شێكی زوری ئه‌م هێرشبه‌رانه له به‌غدا مووچه وه‌رده‌گرن و پڕچه‌ك كراون و پاره‌دار ده‌كرێن، له كاتێكدا كه مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه دوا ده‌كه‌وێت و كه‌متر له گوژمه‌ی پێویست ده‌نێردرێت.
6- هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی خوی ده‌ربڕیوه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بكات و ئه‌مه چه‌ندین جاره داوا له به‌غدا ده‌كه‌ین گفتگۆیه‌كی بنیادنه‌ر بوچارهسهری كۆی ئه‌م كێشانه ده‌ست پێ بكرێت، به‌ڵام داواكاری ئێمه پشتگوێ خراوه و هه‌وڵ دراوه ئه‌جندای ناده‌ستوری و نایاسایی له سه‌ر هه‌رێم بسه‌پێندرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه كه "جارێكی دیكه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر، تیمه بسپۆرهكان له سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی جێی ناكۆكین دانیشتن بكه‌ن و بگه‌ینه ئه‌نجامێكی خێرای وا كه هه‌موو عێراق لیێ سوودمه‌ند بێت و كوردستانیش چیتر سته‌می لێ نه‌كرێت".
PM:07:12:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت