ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە مانگی رابردوودا 28 هەزار و 479 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون


وێستگەنیوز-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری فەرمیی گرێبەستی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، لە مانگی شوباتی رابردوودا، کۆی گشتی 28 هەزار و 479 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون، هەروەها شەش هەزار و 151 کەیسی جیابوونەوەش لە دادگاکاندا تۆمارکراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆرترین گرێبەستی هاوسەرگیری لە بەغدا لە بەری رەسافە تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە چوار هەزار و 86 حاڵەت، دوای ئەو بەری کەرخ دێت بە سێ هەزار و 447 حاڵەت، و پارێزگای نەینەواش بە دوو هەزار و 968 حاڵەت لە پلەی سێیەمدا دێت.

بەپێی ئامارەکە بێت، کەمترین گرێبەستی هاوسەرگیری لە پارێزگای موسەننا تۆمارکراوە کە تەنیا 666 حاڵەت بووە.

هەروەها لە ئامارەکەدا هاتووە، زۆرترین رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە بەری رەسافەی بەغدا تۆمارکراوە کە هەزار و 331 حاڵەت، بەدوای ئەودا بەری کەرخ بە هەزار و 94 حاڵەت، پاشان پارێزگای بەسرە بە 539 حاڵەت لە پلەی سێیەمدایە، هەروەها کەمترین حاڵەتی جیابوونەوەش لە پارێزگای واست تۆمارکراوە کە تەنیا 102 حاڵەت بووە.


PM:03:06:15/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو