عەمید سەرکەوت عومەر ئەحمەد: ئەم هەنگاوە نوێیە لە وێستگەنیوز دەستپێشخەرییەکی بێ وێنەو نوێی میدیای کوردییە


وێستگەنیوز-

عەمید سەرکەوت عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان -سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی ئەو چوار ژنە رۆژنامەنووسەی وێستگەنیوز دەکات کە پۆستیان پێداروە.


لە پەیامەکەیدا عەمید سەرکەوت عومەر ئەحمەد رایگەیاندووە، "بەرێزان سەرنووسەر و ستافی نوێی وێستگەنیوز لەقوڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم ،هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، ئەم هەنگاوە نوێیە لە وێستگەنیوز دەستپێشخەریەکی بێ وێنەو نوێی میدیای کوردییە و هەرکەس لەپشتی ئەوبڕیارەوەیە دەست خۆشی لێدەکەم".

ئاماژە بەوەدەکات، "ئەم شێوازەی کارکردن لەنێو میدیا کە ژنان خۆیان بەرپرسی ڕاستەوخۆ دەبن تیایدا زیاتر هەل ومەرج و ژینگەی تەندروستی کارکردن فەراهەم دەکات کەتیایدا کچان و ژنان بوێرانەو ئازایانە تر بێنە پێشەوەو گەشە بە تواناکانی خۆیان بدەن ،لەگەڵ هیوای سەرکەوتنی زیاترم بۆتان ئومێد دەکەم کە لەمەو دوا ڕیسکی کاری ڕۆژنامەوانی لەم دەزگایەدا ئیتیکی کارکردن و ڕاستگۆیی و بوێری زیاتر بێت لە ئایندەدا".

رۆژی چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، بەپێی نووسراوێکی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز، چوار رۆژنامەنووسی ژن پۆستە ڕۆژنامەوانییەکانی وێستگەنیوزیان وەرگرت بەمشێوەیەی خوارەوە:

لەنیا بەختیار - سەرنووسەری وێستگەنیوز / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن لقی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی سلێمانی- دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی CIS لوبنانی نێودەوڵەتی.

ئاڵا ئەحمەد - بەڕێوبەری وێستگەکڵاس / دەرچووی بەشی فەلسەفە زانکۆی ڕاپەرین.

سازگار ئەحمەد - ڕێکخەری ژووری هەواڵ / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی.

سۆلین عوسمان - سەرپەرشتیاری وێستگە ستایل / دەرچووی بەشی زمانی عەرەب لە زانکۆی سلێمانی.

سیروان غەریب، سەرۆکی دامەزراوەی وێستگەنیوز رایگەیاند، "ئەم هەنگاوە پەیوەندی بەتواناکانی ئەم خانمانەوە هەیە، کەتوانیویانە لەکارەکانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جێگەی دەستیان دیاربێت و هەموو ئەندامانی دەزگاکەش گۆڕانکارییەکانیان پێ قبوڵەو پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەن".


AM:11:56:15/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو