رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا


وێستگەنیوز-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی دووشەممە 16ی ئاداری 2026، بەپێی یاسای ژمارەی (12)ی ساڵی 2024 بۆ پشووە فەرمییەکان لە عێراق، بۆ یادی قوربانییانی تاوانەکانی حکومەتی بەعس بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، هاوکات دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت".

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، "رۆژی سێشەممە 17ی ئاداری 2026، دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە".


PM:10:14:14/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو