حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو هێز و گرووپە لەیاسادەرچووانە دابنێت کە هێرش دەکەنە سەر هەرێم
وێستگەنیوز-
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 14ی ئازاری 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی كوردستان، بە توندترین شێوە، هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان شەرمەزار دەکات".
ئاماژە بەوەدەکات، "ئەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیەی کە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەڵەتی و سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە حکومەتی فیدراڵ، بەرپرسیاریەتی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنوورێک بۆ ئەو هێز و گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و لە ئەنجامی پەلامار و هێرشە ناڕەواکانیان، دەیان کەس بوونەتە قوربانی و زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی کەوتووە".
PM:05:36:14/03/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت