عه‌لی حه‌مه ساڵح: پارتی ئه‌گه‌ر نه‌یاری عێراق و حه‌شده! سبه‌ی بڕیاربده‌ن له به‌غدا بكشێنه‌وه
وێستكه‌نیوز -
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له نووسینێكدا له‌ژێر ناوی "پارتی ئه‌گه‌ر نه‌یاری عێراق و حه‌شده!"، نووسیویه‌تی:
*سبه‌ی بڕیاربده‌ن له به‌غدا بكشێنه‌وه، به‌و نه‌وت و پاره‌و داهاته‌ی هه‌ته ژیانی خه‌ڵك دابین بكه، نه‌ك خۆتان ببنه خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلارن و خه‌ڵك بێ مووچه و ژیان بێت..
*به كوردی جنێو به عێراق و حه‌شد بده‌یت، به عه‌ره‌بیش ده‌رگا به‌ده‌رگا ته‌كلیفیان لێبكه‌یت و داوای ده‌نگیان لێبكه‌یت بۆ سه‌رۆك كۆمار!
*ته‌كلیف له سه‌ركرده‌كانی حه‌شد بكه‌یت، فشار له د.ڕێبوار بكه‌ن له كاندیدی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكشێنه‌وه، سێ دیاریرینیان فشاریان كرد بۆ كشانه‌وه‌ی د.ڕێبوار و ده‌یانوت: با پارتی نیگه‌ران نه‌بێت، ره‌تمان كرده‌وه!
*كێ ته‌كلیفی له فایه‌ق زێدان كرد و هاته په‌رله‌مان، ته‌كلیفی له سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی كرد! كێ ته‌كلیفی له مالیكی و عه‌مار حه‌كیم كرد! یاساشكێنی پێكردن بۆ خولی سێیه‌م!
*ئاخر خۆتان نزیكترین دۆستی فالح فه‌یازی سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبین! كێ به حه‌شد تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن!
*وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پارتی بێت، یه‌ك ئه‌ركی هه‌یه؛ به‌رگری له سیاسه‌تی عێراق، وڵات به‌وڵات لۆبی بكات دژی لێدانی حه‌شد بێت و به‌رگری له سیاسه‌تی عێراق بكات، به‌ڵام بێی په‌لاماری ئێمه بده‌یت!
*له هێنانی سكراب و له ده‌رمان و پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه شه‌ریكیان بیت و بێی من تۆمه‌تبار بكه‌یت!!
*كێ له سه‌نته‌ری به‌غدا شه‌ریكیانه بۆ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون.
*نه‌یارتانن، چۆن كۆمپانیای كار (5) كێڵگه‌ی نه‌وتی لایه له عێراق! كێ كه‌شتی نه‌وتی هه‌یه و له به‌نده‌ره‌كانی عێراق نه‌وت بارده‌كات! خۆ خۆتان نه‌بن كه‌س ناتوانێت له هه‌ولێر ئیشی نه‌وت بكات!
* به‌خه‌ڵكی به‌كرێگیراو و كڕدڕاو و په‌یجی بێ‌دایك و باوك په‌لاماری ئێمه مه‌ده‌ن! *ڕاستده‌كه‌ن بكشێنه‌وه به‌و داهاتی نه‌وت و ناوخۆ‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی هه‌تانه موچه‌و ژیانی خه‌ڵك دابین بكه‌ن.
*سه‌دجار نه‌فره‌ت له‌وه‌ی له ڕابردو و ئێستا دارده‌ستی بێگانه‌بووه بۆ سه‌ر گه‌ل و خاكی كوردان .
PM:01:17:14/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت