فەرمانگەی میدیا و زانیاری: ڤیدیۆی ساتی کەوتن و هێرشە دۆرنییەکان تەنها بۆ ئێمە بنێرن لە پێگە و ئەکاونت و پەیجەکان بڵاوی مەکەنەوە


وێستگەنیوز-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، داوا لە هاووڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات پابەندی رێنوێنییەکان بن.


راگەیەندراوەکە جەخت لە قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی شوێنە بەئامانجگیراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نزیکبوونەوە لەو شوێنانە دەکاتەوە، هەروەها داوا دەکات ڤیدیۆی ساتی کەوتن و هێرشە دۆرنییەکان تەنها بۆ ئەوان بنێرن لە پێگە و ئەکاونت و پەیجەکان بڵاوی نەکەنەوە.

هەروەها داوا لە میدیاکان دەکات بە بەرپرسیاریێتییەوە مامەڵە بکەن و شوێنی ڕووداوەکان ئاشکرا نەکەن، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.


PM:07:12:12/03/2026




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو