نێچیرڤان بارزانی و سەڵاحەدین بەهائەدین: پێویستە لایەنە سیاسییەکان یەکڕیز و تەبابن بۆ ئەوەی پێکەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەردوولا هاوڕابوون کە هەستیاریی قۆناغەکە و مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەکەدا، دەخوازێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان یەکڕیز و تەبا بن بۆ ئەوەی پێکەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە و قەوارەی فیدراڵی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بپارێزن.

نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە کە وەک هەمیشە لە هەوڵەکانی بۆ لێکنزیکخستنەوەی لایەنەکان و پاراستنی یەکڕیزی بەردەوام دەبێت، تاوەکو هەرێمی کوردستان بە ئارامى و سەقامگیری ئەم قۆناغە هەستیارە تێپەڕێنێت.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

لە دیدارەکەدا سەڵاحەدین بەهائەدین دەستخۆشیی لە هەوڵە بەردەوامەکانی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لەمبارەیەوە بە گرنگ نرخاند.


PM:04:22:12/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو