چوار خانم پۆستە گرنگەکانی وێستگەنیوزیان وەرگرت
وێستگەنیوز - سلێمانی
سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگە، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئازاری 2026، ڕایگەیاند کە چوار خانمی میدیاکار بۆ لەمەولا سەرجەم بەشە گرنگە ڕۆژنامەوانییەکانی دامەزراوەکە بەڕێوەدەبەن و دڵنیایش دەداتە خوێنەران و بینەرانی پلاتفۆڕمە جیاوازەکان وێستگەنیوز بەرەو ئاستێکی باشتر دەبەن.
بەپێی نوسراوێکی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز، ئەم خانمانەی لای خوارەوە لەسبەی پێنجشەممە 12ی ئازاری 2026، پۆستە ڕۆژنامەوانییەکانی وێستگەنیوز بەڕێوەدەبەن بەم شێوەیە:
لەنیا بەختیار - سەرنووسەری وێستگەنیوز / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن لقی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی سلێمانی- دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی CIS لوبنانی نێودەوڵەتی.
ئاڵا ئەحمەد - بەڕێوبەری وێستگەکڵاس / دەرچووی بەشی فەلسەفە زانکۆی ڕاپەرین.
سازگار ئەحمەد - ڕێکخەری ژووری هەواڵ / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی.
سۆلین عوسمان - سەرپەرشتیاری وێستگە ستایل / دەرچووی بەشی زمانی عەرەب لە زانکۆی سلێمانی.
سیروان غەریب سەرۆکی دامەزراوەی وێستگەنیوز ئەوەشی ڕاگەیاند ، ئەم هەنگاوە پەیوەندی بەتواناکانی ئەم خانمانەوە هەیە، کەتوانیویانە لەکارەکانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جێگەی دەستیان دیاربێت و هەموو ئەندامانی دەزگاکەش گۆڕانکارییەکانیان پێ قبوڵەو پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەن.
PM:08:53:11/03/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت