قوباد تاڵه‌بانی: بۆ هه‌میشه شانازی به سه‌ركرده و تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانمانه‌وه ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له فه‌یسبووك رایگه‌یاند:
*بۆ هه‌میشه شانازی به سه‌ركرده و تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانمانه‌وه ده‌كه‌ین.
*ئه‌وان پاڵه‌وانی رۆژانی سه‌خت و پڕمه‌ترسی بوون و مۆركی خۆیان له مێژووی شۆڕش و به‌رخۆدانی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان داوه، به جۆرێك مێژووی نیوسه‌ده‌ی رابردوومان به‌بێ باسكردنی رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌ر یه‌كێكیان مێژوویه‌كی ناته‌واوه.
*شه‌ره‌فمه‌ند بووم ئه‌مڕۆ به دیداری سێ سه‌ركرده و تێكۆشه‌ری دێرینی یه‌كێتی و سێ هاوسه‌نگه‌ر و هاوڕێی به وه‌فای مام، به‌ڕێزان كاك مولازم عومه‌ر و كاك عومه‌ر فه‌تاح و كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود شادبوومه‌وه.
*ئامۆژگارییه‌كانیان هه‌میشه پڕ بایه‌خن و ڕێنیشانده‌رمانن بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی دروست بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ره‌نج و ماندووبوونی تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانمانن.
PM:04:10:11/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت