سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی ئیمارات سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له هه‌ولێر ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه:
*ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/10، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، باسیان له پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئیمارات كرد.
*هه‌ردوولا گرنگی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و هاوئاهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیماراتیان دووپات كرده‌وه.
*هه‌ردوولا سه‌ركۆنه‌ی هێرشی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی گشتی ئیماراتیان له هه‌ولێر كرد.
*جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م جۆره هێرشانه پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
*سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی نێرده دیپلوماتییه‌كان.
*سه‌رۆكی ئیمارات پێزانینی خۆی بۆ هاوئاهه‌نگیی باشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
*هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
PM:10:22:10/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت