بارزانی بۆ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: پێویسته هه‌موو پارته سیاسیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی سیاسی به‌شدار بن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی پێشوازیكردنی له ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته هه‌موو پارته سیاسیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی سیاسی به‌شدار بن به مه‌رجێك نه‌بێته ئه‌لته‌رناتیڤی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت: "گرنگه هه‌موو لایه‌ك ده‌ستوبرد بكه‌ن بۆ كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوانی نیشتیمانی".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی ئاداری 2026 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له دیداره‌كه‌دا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وێڕای ئاماژه‌دان به بارودۆخی ناوچه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای بوونی جیاوازیی بۆچوونی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌كان، دۆخه‌كه وا ده‌خوازێ كه ده‌بێ راگۆڕینه‌وه و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی نێوان هێزه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان هه‌بێت و سوپاسی ڕۆڵی بارزانیشی كرد بۆ ئه‌و په‌رۆشی و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ پاراستنی گه‌لی كورد له رۆژئاوا و هه‌روه‌ها ئه‌و رۆڵه كاریگه‌ره‌ی له پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیادا بینیویه‌تی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ر له‌و دیداره‌دا په‌یوه‌ست به دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه بارزانی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نیه له‌و شه‌ڕه و هه‌میشه خوازیاری گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كانه".
بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد كه "ئه‌وله‌ویه‌تمان پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی كوردستانه و هه‌رێمی كوردستانیش له‌پێناو نه‌هێشتنی كێشه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیری ئاماده‌یه له هه‌ر ڕۆڵێكی ئاشتیخوازانه‌دا به‌شدار بێ كه لێی بخوازرێ".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا سه‌رۆكی پارتی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی هه‌ندێ گرووپ له په‌راوێزی ئه‌م شه‌ڕه ناوچه‌ییه‌دا و له‌ژێر بیانووی بێ بنه‌ما په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و ڕاشیگه‌یاند "داوا له حكوومه‌تی عێراق و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كراوه كه سنوورێك بۆ ڕه‌فتاری ئه‌م گرووپه له یاساده‌رچووانه دابنرێت".
په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌ی ناوخۆی هه‌رێم، بارزانی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان و هه‌ستیاریی قۆناغه‌كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ماهه‌نگی و گفتوگۆی زیاتریان هه‌بێت و گرنگه هه‌موو لایه‌ك ده‌ستوبرد بكه‌ن بۆ كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوانی نیشتیمانی كه تێیدا هه‌موو لایه‌ك شان بده‌نه به‌ر به‌رپرسیارێتی.
بۆ بابه‌تی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیش سه‌رۆكی پارتی به پێویستی زانی هه‌موو پارته سیاسیه‌كان تێیدا به‌شدار بن به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه نه‌بێته ئه‌لته‌رناتیڤی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
PM:05:19:10/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت