به‌فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی كه‌لار دیاریكرا
وێستگه‌نیوز –
به فه‌رمانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكێكی نوێ بۆ شاره‌وانی كه‌لار دیاریكرا، وه‌زیری شاره‌وانی-یش ده‌ڵێت كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌و بڕیاره دراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئاداری 2026 به فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سامان ره‌حیم مه‌جید وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار به‌وه‌كاله‌ت دیاریكرا.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان كه فه‌رمانی وه‌زاری بۆ سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی كه‌لار ده‌ركردووه، ده‌ڵێت كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێشكه‌شكردنی حزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، بڕیاره‌كه دراوه.
PM:07:46:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت