بزووتنه‌وه‌ی بابلیون: پارتی به به‌رپرسیار ده‌زانین له هه‌ر به‌ئامانجگرتنێكی ره‌یان كلدانی له ئاینده‌دا
وێستگه‌نیوز –
دوای ئه‌وه‌ی له سۆشیاڵ میدیا هه‌واڵی كوشتنی ره‌یان كلدانی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی بابلیون بڵاوكرایه‌وه، نووسینگه‌كه‌ی هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند كه كوشتنی ره‌یان كلدانی ده‌نگۆیه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌كه‌ی پێشوه‌خته پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رپرسیار دهزانیچت له هه‌ر هێرشێك یان به ئامانجگرتنێكی له هه‌ر كاتێكدا بێت.
ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ره‌یان كلدانی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی بابلیون راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*به توندی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له كردنه ئامانجی ره‌یان كلدانی یان هه‌ر یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه له موسڵ یان شوێنی دیكه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌واڵانه دوورن له راستی و و هیچ بنه‌مایه‌كیان له واقیعدا نییه.
*ئه‌و ده‌نگۆیانه به‌شێكن له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژایه‌تی سیسته‌می سیاسی عێراق ده‌كه‌ن.
*دوای په‌یوه‌ندیكردن به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌دواداچوونی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و هه‌واڵانه، ده‌ركه‌وت كه ژماره‌یه‌ك له‌و ماڵپه‌ڕ و په‌یجانه‌ی كه ده‌نگۆكه‌یان بڵاوكرده‌وه له پارێزگای هه‌ولێره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، له‌وانه ئه‌و په‌یجانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌یه.
*هۆشداری ده‌ده‌ین له به‌رده‌وامی بڵاوكردنه‌وه و بره‌وپێدانی ئه‌و درۆیانه.
*هه‌ر باره‌گایه‌كی بزووتنه‌وه‌ی بابلیون له پارێزگای نه‌ینه‌وا هێرشی بكرێته‌سه‌ر یان كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر بكرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان به ته‌واوی به‌رپرسیار ده‌زانین.
*جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هێرشه‌كانی پێشوو بێ سزا نابن و به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كرێت و به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی عێراق لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
*داوا له هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا ده‌كه‌ین به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌دواداچوون بكه‌ن و خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه به‌دوور بگرن كه ئامانجی سه‌رلێشێواندنی بیروڕای گشتی و ناسه‌قامگیركردنی نیشتمانییه.
PM:06:01:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 2632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت