"دووه‌م به‌هێزترین شه‌پۆلی بارانی ئه‌مساڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه"
وێستگه‌نیوز –
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه له رۆژانی داهاتوودا دووه‌م به‌هێزترین شه‌پۆلی بارانی ئه‌مساڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و له‌هه‌ندێ شوێندا ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویشی لێده‌كرێت له‌گه‌ڵ بارینی ته‌رزه‌ی گه‌وره.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوابه‌دوای ماوه‌یه‌ك له‌لاوازبوونی شه‌پۆله‌كانی بارانبارین و ناچالاكی شه‌پۆله مه‌داریه‌كان، جارێكی دیكه هاوشێوه‌ی مانگی 12ی 2025 ته‌وژمه هه‌وایه‌كی شێ‌دار له‌ناوچه كه‌مه‌ره‌ییه‌كان و له‌باشوری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی باكووره‌وه هه‌ڵده‌كاته‌وه سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بارانبارینی زۆر و لافاو له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ده‌ستپێده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزتری ئه‌بێت".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و گۆڕانكاریه له كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌دا له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ئه‌بێت له رێكه‌وتی 12/3/2026 وه كاریگه‌ریه‌كانی تا 24/3/2026 به‌رده‌وامی ده‌بێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراودا ناجێگیری به‌هێز له كه‌شوهه‌وادا دروستده‌بێت به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌وای شێ‌دار و گه‌رم له‌گه‌ڵ هه‌وای ساردی چینه به‌رزه‌كانی ئاسماندا كه هۆكارن بۆ دروستبوونی كه‌ڵه‌كه هه‌وری گه‌وره‌ی سوپه‌رسێڵ كه هه‌وره بروسكه‌ی توند و لێزمه باران و ته‌رزه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
ده‌شڵێت: "به‌تایبه‌ت له رۆژانی 15 و 16ی مانگ ناجێگیریه‌كه به‌هێزتر ده‌بێت و له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌گه‌ری بارینی بارانێكی زۆر ده‌بێت كه له‌هه‌ندێ شوێندا ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویشی لێده‌كرێت له‌گه‌ڵ بارینی ته‌رزه‌ی گه‌وره و دروستبوونی گه‌رده‌لولی تۆڕنادۆ به‌تایبه‌ت له‌ناوچه گه‌رمه‌كاندا".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له 12ی مانگ تا 24 مانگ كاریگه‌ری ئه‌و سیسته‌مه به‌هاریه ناجێگیره درێژه‌ی ده‌بێت واتا به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه رۆژانه له‌كات و شوێنی جیاوازدا تاوه ته‌رزه و بارانی به‌خوڕ و هه‌وره بروسكه له‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كان دروست ئه‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش 3 تا 5 پله به‌رزده‌بنه‌وه هه‌وا تاڕاده‌یه‌ك له‌رۆژدا فێنك ده‌بێت و له‌شه‌واندا سارد ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار پێشبینی وایه رێژه‌ی باران له‌نێوان 12 تا 24ی مانگ به‌م شێوه‌یه بێت:
*ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی سۆران و راپه‌رین له 150 ملیمه‌تر تا زیاتر له 300 ملیمه‌تر.
*ناوچه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای كه‌ركوك و به‌گشتی ناوچه نزمه‌كان و ناوچه‌كانی عێراق 70 ملیمه‌تر تا زیاتر له 150ملیمه‌تر.
PM:04:22:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 4336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت