کەشناسیی هەرێم: کەش بە گشتی سەقامگیر دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026، ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە سنوورییەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت، لەسنووری پارێزگای دهۆک تاوەکو کاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە، پاشان کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ و نزمترین پلەکانی گەرما بەهۆی بارستە هەوای ساردی سایبیری لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە لەکاتەکانی درەنگانی شەو ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 14 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران -1 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12پلەی سیلیزی
دهۆک 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی سێشەممە 10ی ئاداری 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت،لەکاتەکانی بەیانی تاوەکو دوانیوەرۆ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی با هەیە، پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1 – 2) پلە بەراورد بە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران سفر پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی


AM:10:14:09/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت