فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل خۆی سەرکردایەتی هەڵمەتەکانی سەر تاران دەکات
وێستگەنیوز-
ئه‌مرۆ شه‌ممە 7ی ئاداری 2026، میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، مەیجر جەنەڕاڵ تۆمار بار، بە شێوەیەکی شەخسی، بەشداری لە هەڵمەتی ئۆپەراسیۆنه‌كاندا كردووە کە كراونه‌ته سه‌ر خاكی ئێران.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند، شەوی هەینی، له‌ژێر رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، شەپۆلێکی هێرشی بەرفراوان و ئامانجداری، بۆ سەر تاران ئه‌نجامداوه.
هێرشه‌كان ژێرخانی سەربازی لە فڕۆکەخانەی مێهراباد كردووه‌ته ئامانج، کە ناوەندێکی گەورەی لۆجستیکی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانە، له‌و هێرشه‌دا 16 فڕۆکە کە بۆ گواستنەوەی چەک و پارە بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی بەکاردەهێنران، تێكشكێنراون.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وتەبێژی سەربازیی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، جه‌خت له‌وه كراوه هێرشه‌كه‌ی سەر فڕۆکەخانەی مێهراباد، بە شێوەیەکی بەرچاو، توانای باڵ و گروپه‌كانی ئێران بۆ خۆپڕچه‌ككرن، له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تێكشكاندووه.
هه‌ر‌وه‌ها به‌یاننامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م فڕۆکەخانەیه ناوەندێکی سەرەکییە بۆ پڕچەککردن و دابینکردنی دارایی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا.
بەشداری شەخسی مەیجر جەنەڕاڵ بار، لەم هەڵمەتانەدا، وەک پەیامێکی سیمبولی و ستراتیجی لێی ده‌ڕوانرێت و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه فەرماندە باڵاکانی ئیسرائیل، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شداری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ده‌كه‌ن و وره‌ی هێزه به‌شداربووه‌كان به‌زر ده‌كه‌نه‌وه.
PM:08:39:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت