پاسەوانی سنووری عێراق لەبارەی چوونی هێز بۆ ئێران روونکردنەوە دەدات
وێستگەنیوز-
بەرپرسێکی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق روونکردنەوە دەدات لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی چوونی هێزی پاسەوانی سنووری عێراق بەرەو سنوورەکانی ئێران روونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاداری 2026، عەمید حەیدەر کەرخی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق بە رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ هێزێکی پاسەوانی سنوور بۆ زیاتر تووندوتۆڵکردنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران رەوانەی پارێزگای سلێمانی کراون".
ئاماژەی بەوەکرد، "هێزەکە تەنیا لە فەرماندەیی پاسەوانی سنوور پێکدێت، بەڵام هاوئاهەنگیی تەواومان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشدا هەیە بۆ پاراستنی سنوور".
ئەو بەرپرسە دڵنیایشی دا سنوورەکان لەگەڵ ئێران بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و بە کامێرای گەرمیبین چاودێری دەکرێن.
باسی لەوەشکرد، "تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی سنوور بەزاندن تۆمارنەکراوە و هیچ هێزێکیش لە هەرێمی کوردستانەوە نەچووەتە نێو کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە".
PM:07:57:07/03/2026
ئهم بابهته 964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت