له‌گه‌ڵ ناڕوونی په‌یامه‌كانی تره‌مپ، كورده‌كانی عێراق له‌به‌رده‌م "سێ به‌رداشدان"
وێستگه‌نیوز –
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌و شه‌ڕه‌ی سنووره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، كورده‌كانی عێراق، خۆیان له نێوان سێ به‌رداشدا ده‌بینن، ئه‌وان پێیانوایه په‌یامه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به گۆڕینی رژێم له ئێرانی دراوسێ، روون نییه.
هه‌روه‌ك كورده‌كانی عێراق، فشاریان له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌كانیان، به‌ڕووی كوردانی ئێران‌دا بكه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئێران، رۆژی هه‌ینی، هه‌ڕه‌شه‌ی له كورده‌كانی عێراق كرد و هۆشداریی پێدان، له رێگه‌دان به كورده ئێرانییه‌كان، له خاكی ئه‌وانه‌وه، پلانی هێرشكردنه سه‌ر ئێران دابنێن.
ئه‌وه بۆچی گرنگه؟
هۆشدارییه‌كه‌ی ئێران كه یه‌كه‌م هۆشداری له‌و جۆره‌یه، ئاراسته‌ی كورده‌كانی عێراقی ئه‌و دیو سنور ده‌كرێت، مه‌ترسی فراوانكردنی رووبه‌ری شه‌ڕه‌كه‌ی لێده‌كرێت. به‌ڵام كورده‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌وه به‌دوور بگرن.
له‌م باره‌یه‌وه، به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئه‌كسیۆسی راگه‌یاند "نابێت كورد له‌م جه‌نگه‌دا سه‌ره رمی ململانێكه بێت".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌رێمێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆ له باكووری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به كراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه.
به‌ڵام تۆنی قسه‌كردنی حكومه‌تی ئێران، نزیكه‌ی ساڵێكه تۆنێكی ئاشتیانه بوو، كه‌چی رۆژی هه‌ینی، تۆنی قسه‌كردنی حكومه‌تی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به چه‌كداره كورده‌كانی ئێران له‌ودیو سنووره‌وه، گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌رگریی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسراودا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر رێگه به ئاماده‌بوونیان و پلانه‌كانیان بدرێت، یان ئه‌گه‌ر ئه‌و گرووپانه یان ئه‌ندامانی رژێمی زایۆنیستی، له رێگه‌ی ناوچه‌كه‌وه، بێنه سنووره‌كانی كۆماری ئیسلامی، هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌كرێنه ئامانج".
به‌رپرسه كورده عێراقییه‌كه ده‌ڵێت: "پێویستمان به مووشه‌كی هایپه‌رسۆنیك نییه، بۆ ئه‌وه‌ی زیانمان پێ بگه‌یه‌نێت، 200 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له جۆری شاهید به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی لێره زیانێكی گه‌وره بخاته‌وه. ئێمه سیستمی به‌رگری ئاسمانیمان نییه، هیچ ئامرازێكمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شتانه له ئاسمانه‌وه بخه‌ینه خواره‌وه".
وێنه گه‌وره‌كه چۆنه؟
تره‌مپ چه‌ندین ئاماژه‌ی ناردووه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت چی ببینێت له ئێران، ئه‌و داوای گۆڕینی رژێمی كردووه، به‌ڵام به ته‌واوی روونی نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه مانای چییه.
به‌رپرسه كورده ده‌ڵێت "به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه وه‌ك كوردانی عێراق، بێلایه‌نی ده‌پارێزین، چونكه وێنه‌یه‌كی روونمان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا لا نییه، ئایا گۆڕینی ته‌واوه‌تی رژێمه‌كه‌یه؟ یان ته‌نها گۆڕینی هه‌ندێك له كه‌سه‌كانه؟".
ده‌شڵێت: "هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه ئه‌وه‌یه، گۆڕینی رژێم، به‌بێ هێزی زه‌مینی روونادات و پێمانوایه ئه‌مریكا هێزی زه‌مینی نانێرێت".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه "ئیسرائیل له‌م بابه‌ته‌دا، زۆر په‌رۆشتره، چ له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه، چ له‌ڕووی پاڵنانی یان هاندانی كوردانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌شێك له‌م شه‌ڕه. به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نابینێت، له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پڕچه‌ككردنی كورد، یان هاندانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران".
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "ئیسرائیل خوازیاری له‌ناوچوونی یه‌كجاری رژێمی ئێستای ئێرانه و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و شته به‌دی دێت، ناوه‌ستێت. بۆ ئه‌وان ئه‌وه بابه‌تیكی گرنگی وجودییه. ناتوانم وێنای ئه‌وه بكه‌م ئیسرائیل به لاوازكردنی رژێم رازی ببێت. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا، ده‌توانم ئه‌وه ببینم كه رازییه به مانه‌وه‌ی رژێمێكی لاواز".
كورده‌كانی ئێران و هه‌ڵوێستیان
ئه‌میر كه‌ریمی، هاوسه‌رۆكی پژاك، به ئاكسیۆسی راگه‌یاند "ئه‌ندامه چه‌كداره‌كانی حیزب، له ئێستاوه له ناوخۆی ئێران‌دا ئاماده‌ن، به‌ڵام به‌بێ پشتیوانی ئه‌مریكا، ده‌ست به جووڵه ناكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گروپه‌كه‌ی له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسرائیل یان هه‌واڵگری ئیسرائیل‌دا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نییه.
لایه‌كی دیكه‌ی دیمه‌نه‌كه
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌كسیۆس له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌وه، كه به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراقه، رایگه‌یاند "هێزه چه‌كداره كوردییه‌كانی عێراق كه به پێشمه‌رگه ناسراون، تا ئێستا توانیویانه رێگری له چه‌كداره كورده‌كانی ئێران بكه‌ن، له عێراقه‌وه نه‌توانن هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ركرده كورده‌كانی عێراق، تا ئێستا، بڕیاریان داوه له شه‌ڕه‌كه‌دا بێلایه‌ن بن، به‌شێكی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا، له قۆناغێكدا به‌جێیان بێڵێت.
PM:01:28:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 2020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت