حزبی شیوعیی عێراق و كوردستان: ئه‌م شه‌ڕه، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی قه‌یران و سه‌ختیی جددی كردووه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز –
حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی كوردستان رایانگه‌یاند كه شه‌ڕی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی قه‌یران و سه‌ختیی جددی كردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: "پشتیوانی له مافی گه‌لی ئێران ده‌كه‌ین بۆ هه‌بوونی ژیانێكی ئازاد و شه‌ره‌فمه‌ندانه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7ی ئاداری 2026، مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوو حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا بۆ تاووتوێكردنی پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و خستنه‌ڕووی هه‌ڵوێستی هه‌ردوو حزب به‌رامبه‌ر به‌و پێشهاتانه و میكانیزمه‌كانی كاری هاوبه‌ش.
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌بووان خه‌م و په‌ژاره‌ی قووڵی خۆیان بۆ كۆچی دواییی (حه‌مید مه‌جید مووسا)، سكرتێری پێشووی حزب ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تییانه و خه‌باته نیشتمانی و دیموكراسییه‌كه‌یان كرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاووتوێی ئه‌و ره‌وشه پڕ له گرژی و ئاڵۆزییه‌ی ئێستای ناوچه‌كه كرا، كه په‌یوه‌سته به به‌رپاكردنی شه‌ڕ له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه دژی ئێران، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ قه‌یرانه‌كه شكستیان هێنا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه بێهووده‌یه، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م گه‌له‌كانیاندا ڕووبه‌ڕووی قه‌یران و سه‌ختیی جددی كردووه‌ته‌وه، و بووه‌ته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانیی زیاتر و وێرانكاری له‌و وڵاتانه‌دا، به‌تایبه‌تیش له ئێران. ئه‌م شه‌ڕه له‌لایه‌كه‌وه ده‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه دهرهكییانهیه كه پێشێلی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ریی نیشتمانیی وڵاتان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌ره‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانه كه په‌یوه‌ستن به ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی مافه‌كان، ئازادییه دیموكراسییه‌كان و مافی گه‌لان".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "كۆبوونه‌وه‌كه هاوپشتیی شیوعییه‌كانی بۆ گه‌لی ئێران ده‌ربڕی و سه‌ركۆنه‌ی په‌نابردنی بۆ شه‌ڕ وه‌ك تاكه بژارده كرد، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی دیكه كه ده‌بنه هۆی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت: "به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌ردوو حزب پشتیوانی له مافی گه‌لی ئێران ده‌كه‌ن بۆ هه‌بوونی ژیانێكی ئازاد و شه‌ره‌فمه‌ندانه، هه‌روه‌ها پشتیوانی له گرتنه‌به‌ری ڕێكاره دیموكراسییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بكات له ڕێگه‌ی شه‌ڕه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه "مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوو حزب جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی سه‌ربه‌خۆییی بڕیاری سیاسیی عێراق و دروستكردنی یه‌كڕیزیی نێوان هێزه چه‌پ و نیشتمانییه دیموكراسییه‌كان كرده‌وه، به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه".
له كۆتاییدا، هه‌ردوو حزب ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به پرسه سیاسی و ڕێكخراوهییه جیاوازه‌كان، به جۆرێك كه پێگه‌ی شیوعییه‌كانی عێراق و كوردستان له گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا زیاتر به‌هێز بكات.
PM:12:26:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت