هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ له ئێرانه‌وه بۆ حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
وێستگه‌نیوز –
سه‌رله‌نوێ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه له حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: " هەر هەنگاوێک دژی سەروەریی ئێران بنێن، تێکتان دەشکێنین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه سێ شوێنی سه‌ر به حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان "گرووپه جوداخوازه‌كان"یان له كوردستانی عێراق كردۆته ئامانج.
هاوكات وته‌بێژێك به‌ناوی هێزه‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان "گرووپه جوداخوازه‌كان"ی كرد ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێك بكه‌ن كه هه‌ڕه‌شه له یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران بكات.
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێت و ئێران و گرووپه‌كانی به‌رده‌وامن له هێرشكردنه‌سه‌ر پێگه‌كانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێم كوردستان.
AM:10:43:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت