سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شای بەحرەین دۆخی ناوچەکەیان تاوتێکرد
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ هەینی، 6-3-2026 مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس
بڵاویکردەوە رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ، شای بەحرەین حەمەد بن
عیسا ئال خەلیفە، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت شانشینی بەحرەین و عێراق و
هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانمان تاوتوێ کرد.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا هەردوولا، نیگەرانیی قووڵی خۆیان
لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.
هەروەها لە کۆتایشدا، پێکەوە جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاوکاری
و هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا کردەوە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و
سەقامگیریی ناوچەکە.
PM:10:32:06/03/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت