سودانی و بارزانی: هێرشەکانی سەر عێراق و هەرێمی کوردستان رەتدەکەینەوە


ویستگەنیوز_

محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەنجامدا و هەردولا هێرشەکانی سەر شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان رەتکردەوە، هاوکات بەکارهێنانی خاکی عێراقیش بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ رەتدەکەنەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لەپەیوەندییەکەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد، بەهۆی بەردەوامی کردە سەربازییەکان و کاریگەرییان لەسەر عێراق.

ئەوەشخراوەتەڕوو،" هەردوو سەرۆک هێرشەکانی سەر شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان ئیدانەکرد، هاوکات بەکارهێنانی خاکی عێراقیش بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ رەتدەکەنەوە ".

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،" سودانی و بارزانی جەختیان لەسەر روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان و یەکخستنی هەڵوێستی نیشتیمانی و یەکگوتاری کردەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی سەقامگیری وڵات و سەروەرییەکەی، هەروەها پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانییەکەی".


PM:07:46:06/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت