ڕاگه‌یاندراوێك له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی ئاداری 2026 وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*دوێنێ شه‌و له‌لایه‌ن گروپه له یاساده‌رچووه‌كان له عێراق هێرشێكی تیرۆرستی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی ئێچ كه‌ی ئێن HKN له سه‌رسه‌نگ له سنووری پارێزگای دهۆك.
*له ئه‌نجامدا زیان به‌ر كێڵگه‌كه كه‌وتووه و بووته هۆی ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنان تێیدا.
* ئیدانه و شه‌رمه‌زاری ئه‌م هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه ئامانج لێی ژێرخانی ئابووری و سامانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
*به‌رپرسیارێتی ئه‌م هێرشه‌ش له ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتییه‌وه هێرش ده‌كرێت و زیان به هه‌رێم و داهاتی سه‌رجه‌م عێراق ده‌گه‌یه‌نن،
*داوا له‌حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ده‌كه‌ین ڕێگری له هێرشه‌كان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان و ژێرخانی ئابووری و كه‌رتی نه‌وت و غاز بكه‌ن.
PM:01:37:06/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت